پاڵه‌وانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كه‌ی‌ مواتای‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌لاَت كرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

دوای‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ نازناوی‌ پاڵه‌وانێتی‌ فڕۆفیشناڵی‌ مواتای‌ ئیمارات ، پاڵه‌وانه‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ خه‌لاَت كرا .

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 28 ی‌ شوباتی‌ 2023 و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ شه‌كره‌كه‌ ، به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌ك له‌ م . ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری‌ وه‌رزشی‌ سه‌رۆك و  م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری‌ یانه‌ ، ئه‌دیب شكور و وسام محه‌مه‌د ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ پێشوازی‌ كرا له‌ به‌رهه‌م محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ مواتای‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌همه‌ن محه‌مه‌دی‌ پاڵه‌وانی‌ ئه‌و یارییه‌ .

له‌و دیداره‌ وه‌رزشییه‌دا و سه‌ره‌تا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ وێڕایی‌ پیرۆزبایی‌ خۆی‌ له‌ به‌همه‌نی‌ پاڵه‌وان كه‌ توانی‌ نازناوی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كی‌ گرنگی‌ ده‌ره‌كی‌ به‌ده‌ست بهێنێت ڕایگه‌یاند كه‌ وه‌ك یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ گرنگی‌ ته‌واو به‌ یارییه‌ تاكه‌كان ده‌ده‌ن و باسێكی‌ له‌ گرنگی‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان كرد كه‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ گرنگی‌ پێده‌دات و وه‌رزشكاران و چینی‌ گه‌نجان له‌ یاد ناكات و پاڵپشتیان ده‌بن تا به‌ خه‌ون و ئاواته‌كانیان ده‌گه‌ن .

پاشان به‌رهه‌می‌ ڕاهێنه‌ری‌ مواتای‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ باسی‌ له‌ گرنگی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كردوو ووتی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ پیشه‌گه‌ری‌ زۆر به‌هێزی‌ تێدایه‌ و پاڵه‌وانێتی‌ فڕۆفیشناڵی‌ دوبه‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ تێیدا به‌شدار بووین به‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترینه‌كان هه‌ژمار ده‌كرا ، ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ درێژه‌ی‌ به‌ وته‌كانی‌ داو ووتی‌ ، به‌همه‌نی‌ یاریزان له‌گه‌ڵ به‌هێزترین یاریزان یاری‌ كردوو خۆشبه‌ختانه‌ش توانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ به‌سه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت و جامی‌ یه‌كه‌می‌ له‌ده‌ست نه‌دا .

له‌ كۆتای‌ مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ خه‌لاَتی‌ دارایی‌ كردن و به‌ وینه‌ی‌ یادگاری‌ ئه‌و دیداره‌ وه‌رزشییه‌ كۆتایی‌ هات .


PM:08:40:28/02/2023




ئه‌م بابه‌ته 1620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌