ئامال دووه‌م و ڕه‌نا سێهه‌می‌ ماراسۆنی‌ نێو ده‌وله‌تی‌ نه‌ورۆز - سلیمانی‌ بوون



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ یادی‌ بۆنه‌كانی‌ نه‌ورۆز و ئازادی‌ ، شاری‌ سلێمانی‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین چالاكیییه‌ وه‌رزشییه‌كانی‌ له‌ خۆگرت به‌ ئه‌نجام دانی‌ ماراسۆنی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ورۆز - سلێمانی‌ .

له‌و ماراسۆنه‌دا كه‌ بۆ ماوه‌كانی‌ 5 كیلۆ مه‌تر و 21 كیلۆ مه‌تر بوون ، تێیدا كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ توانیان له‌ پێشه‌نگی‌ ڕیزبه‌ندی‌ ئه‌نجامه‌كان بێن و له‌ ماوه‌ی‌ 5 كیلۆ مه‌تر ، ئامال خزر كیژه‌ پاڵه‌وانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ده‌سته‌به‌ر كردوو هه‌رچی‌ له‌ ڕاكردنی‌ ماوه‌ی‌ 21 كیلۆ مه‌تر بوو كیژه‌ لاوه‌ پێشمه‌رگه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ ، ڕه‌نا به‌ره‌كات پله‌ی‌ سێهه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا .

سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامانه‌یان نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ دوو كیژه‌ پاڵه‌وانیان به‌شداری‌ ئه‌و چالاكییه‌ به‌هێزه‌یان كردووه‌ و خۆش به‌ختانه‌ش دوو له‌ باشترین ئه‌نجامه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر كردووه‌ ، ناوبراو ووتیشی‌ ، یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌میشه‌ له‌ پێشه‌نگه‌ و له‌و لوتكه‌یه‌شدا ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ پاڵپشتی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ و ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ و هه‌وڵ و ماندوو بونه‌كانی‌ كیژه‌ پاڵه‌وانه‌كانمان .



PM:02:08:20/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 2456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌