پێشمه‌رگه‌كان شه‌ش میدالیای‌ ئاڵتون و زیوو بڕۆنزیان به‌ده‌ست هێنا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ مواتای‌ عێراق له‌ شاری‌ كه‌ربه‌لا و له‌ ماوه‌ی‌ پێنج ڕۆژ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ مواتای‌ یانه‌كانی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ پێشكه‌وتوان به‌ڕێوه‌برد .

له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا كه‌ 42 یانه‌ به‌شداری‌ كرد ، تیمی‌ مواتای‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ زۆرترین ئه‌نجامه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و له‌سه‌ر ئاستی‌ تاك منزر عه‌لی‌ له‌ كێشی‌ 51 كغم پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك هاوپۆله‌كه‌ی‌ ئه‌یوب حسێن له‌ كێشی‌ 57 كغم میدالیای‌ ئاڵتونی‌ له‌ مل كرا .

ئه‌مه‌و یاریزانان رێبەر شەفیق و عومه‌ر عادل پلەی دووەمیان به‌ده‌ست هێنا و لھۆن عوسمان و محه‌مه‌د بەرزانیش میدالیایی‌ بڕۆنزیان له‌ده‌ست نه‌دا .
 
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌یان به‌رهه‌م محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ مواتای‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت دوا و ووتی‌ ، تیمه‌كه‌مان زۆرترین ئه‌نجامی‌ هه‌بوو كه‌ خۆش به‌ختانه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ تاك سه‌ركه‌وتن و ئه‌نجامه‌كان بۆ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بوو به‌لاَم له‌سه‌ر ئاستی‌ تیم كه‌ ته‌نیا یه‌ك خاڵ جیاوازیمان هه‌بوو پله‌ی‌ سێهه‌مان له‌ده‌ست دا .

به‌رهه‌م ووتیشی‌ یاری‌ مواتای‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رچاوی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق هه‌یه‌ بۆیه‌ زۆرێك له‌ یانه‌كان گرنگی‌ پێده‌ده‌ن و تیمی‌ به‌هێزیان بنیات ناوه‌ كه‌ له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا 42 یانه‌ ڕكابه‌ری‌ به‌هێزیان هه‌بوو بۆ نازناوه‌كه‌ .

دواجار ڕاهێنه‌ری‌ ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا ، كه‌ تاكه‌ یانه‌ی‌ كوردستان بوون ئه‌و ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامانه‌ به‌ده‌ست بهێنین .


PM:02:13:21/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 1256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌