پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی عێراق دوا پالاَوتن بۆ دیاری كردنی پێكهاته‌ی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 12 و 13 ی ئایاری 2023 و له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق قۆناغی كۆتایی پالاَوتنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئاسته‌كانی ( 14 ، 15 و 16 ، 17 و خوار 21 و پێشكه‌توان ) ی كوڕان له هه‌ردوو یارییه‌كانی كۆمیته و كاتا ئه‌نجام بدات .
ئه‌مه‌و له‌و پالاَوتنهدا ، تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به حه‌وت یاریزان به‌شداری ده‌كات و شاخه‌وان ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری تیمه‌كه‌ش زانیاری زیاتری به پێشمه‌رگه سپۆرت دا‌و ووتی ، كابتنی تیپه‌كه‌مان شڤان عوسمان كه له هه‌مان كات له وه‌رزه‌كانی ڕابردوودا كابتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه له‌م پالاَوتنهدا و له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان بۆ یاری كۆمێته به‌شداری ده‌كات و هه‌روه‌ك ڕێباز حه‌كیم جگه‌له‌وه‌ی پاڵه‌وانی سه‌ره‌و 21 ساڵه و نازناوی هه‌یه بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ به‌شدار ده‌بێت .
ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی ، شاكۆ عه‌لی له هه‌مان ئاست و بۆ خوار 21 ساڵه به‌شدار جه‌نگاوه‌رێكی دیكه‌مان ده‌بێت و بڕیار یوسف و هونه‌ر حه‌مه خان‌یش له ئاستی پێشكه‌وتوان هاوڕێیه‌تی شڤانی كابتن ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به تیمی كاتا ، شاخه‌وان ووتی هه‌ردوو یاریزان ، میران قادر له ته‌مه‌نی خوار 21 ساڵ و بڵند گۆران له ئاستی لاوان نمایشیی جه‌نگی یان ده‌بێت و هه‌وڵی گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌ده‌ن كه مه‌به‌ست لێی به‌شداریان ده‌بێت له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ( ئاسیا ، جیهان و ئۆڵۆمپیاد ) .
یه‌كێتی كاراتێی عێراق دوای دیاری كردنی پێكهاته‌ی تیمی خۆی به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیانه ده‌كات و شڤان عوسمان كه به‌رگی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی له وه‌رزه‌كانی ڕابردوو پۆشی بوو به كابتنی هه‌ڵبژارده‌كه ، سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانێتییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ڕونكردنهوهی زیاتری دا‌و ووتی ، له‌م وه‌رزه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداری له سێ پاڵه‌وانێتی زۆر به‌هێز ده‌كات كه بریتی ده‌بن له ( ئاسیا ، جیهان و ئۆڵۆمپیاد ) .
هه‌روه‌ك شڤان ئاماژه‌ی پێكرد كه پاڵه‌وانێتی یه‌كه‌م كه ولاَتانی ئاسیا له خۆده‌گرێت له به‌رواری 22 ی ته‌مووی 2023 و له ولاَتی مالیزیا به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌رچی پاڵه‌وانێتی ئۆڵۆمپیاده ولاَتی چین میوانداری ده‌كات و ڕكابه‌رییه‌كانی له 23 / 9 بۆ 8 ی 10 ی 2023 ده‌بێت .
سه‌باره‌ت به پاڵه‌وانێتی جیهان عوسمان ئاماژه‌ی به به‌رواره‌كه‌ی كردوو ووتی ، ولاَتی هه‌نگاریا پاڵه‌وانانی جیهان تێیدا كۆده‌بنه‌وه و ڕكابه‌ری به‌هێز دروست ده‌بێت ئه‌وه‌ش یارییه‌كانی له به‌رواری 24 تا 29 ی 10 ی 2023 ده‌بێت .