سه‌رۆكی‌ یانه‌ و جێگره‌كه‌ی‌ پێشوازیان له‌ جه‌میل عه‌بادی‌ كرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ سوپاسكردنی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ پایی‌ ئه‌و هاوكارییه‌ به‌رده‌وامانه‌یان كه‌ پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراقی‌ ده‌كه‌ن ، پێش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 13 ی‌ ئایاری‌ 2023 ، به‌ڕِێز جه‌میل عه‌بادی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق سه‌ردانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كردوو له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی‌ یانه‌ و حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆك ، پێشوازی‌ لێكرا .

له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌خێرهێنانی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق كرد بۆ شاری‌ سلێمانی‌ و خۆشحاڵی‌ خۆی‌ پیشاندا كه‌ ، یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق له‌ ئێستادا كاری‌ جیاواز ده‌كات و كاری‌ له‌ پێشینه‌یان به‌هێزتركردنی‌ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ عێراقه‌ له‌سه‌ر ئاسته‌ جیاوازه‌كان و به‌ گرنگی‌ زانی‌ ئه‌و یارییه‌ كه‌ جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رچاوی‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌كه‌یانه‌وه‌ گرنگی‌ به‌رچاوی‌ پێبدرێت .

ئه‌مه‌و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا هه‌موو هاوكارییه‌كی‌ یانه‌ی‌ بۆ دووپات كردنه‌وه‌ و هیوایی‌ خواست كه‌ ئاماده‌كاری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ خانمانی‌ عێراق بۆ ده‌ست كه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كان بێت له‌ پاڵه‌وانێتییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان .

دواتر جه‌میل عه‌بادی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق به‌گه‌رمی‌ سوپاسی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ و حاكم مه‌حمودی‌ جێگری‌ كرد كه‌ ئه‌و پاڵپشتییه‌ به‌رچاوه‌ی‌ یه‌كێتییه‌كه‌یان و یارییه‌كه‌ ده‌كه‌ن چ وه‌ك تیمی‌ خۆیان له‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ چ وه‌ك هه‌ڵبژارده‌كانی‌ عێراق كه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ كاتی‌ ئاماده‌كارییه‌كانیاندا ده‌رگای‌ یانه‌كه‌یان والاَ بووه‌ و ته‌واوی‌ هاوكاریان كردوون .

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ ئێستادا كه‌مپێكی‌ چڕی‌ مه‌شقیان له‌ هۆڵی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ست پێكرده‌وه‌ ئه‌وه‌ش بۆ به‌شداری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ خانمانی‌ عێراقه‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ یارییه‌ جۆراو جۆره‌كان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ولاَتی‌ عه‌ره‌بی‌ و له‌ ولاَتی‌ جه‌زائیر یارییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

له‌ كۆتایش هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ كاری‌ له‌پێشینه‌یان بره‌ودان و به‌ره‌و پێشچوونی‌ یاری‌ باله‌و خزمه‌تكردنی‌ یاریزانانی‌ ئه‌و یارییه‌بێت تا له‌ ولاَتدا ئاستی‌ تیمه‌كان و یاریزانان به‌ره‌و پێشبچێت .



PM:03:54:13/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌