ئه‌ڤین یه‌كه‌می‌ 400 مه‌تر بوو - سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق ستایشی‌ ده‌كات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

دیاری‌ كردنی‌ یاریزانانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق بۆ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ كه‌ بڕیاره‌ یارییه‌كانی‌ له‌ به‌رواری‌ 20 تا 24 ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2023 و له‌ ولاَتی‌ مه‌غریب به‌ڕێوه‌ بچێت ده‌ستی‌ پێكردوو له‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ گه‌یشتن به‌ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ و له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان بۆ یاری‌ 400 مه‌تر كیژه‌ پاڵه‌وانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌ڤین سه‌عید توانی‌ به‌ كاتی‌ 58 چركه‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش نازناوی‌ ئه‌و پالاَوتنه‌ی‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق مسۆگه‌ر كرد .

نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری‌ تیپه‌كه‌ی‌ كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری‌ به‌غداده‌وه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌وان ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر باش كردووه‌ و خۆش به‌ختانه‌ش له‌ ده‌ست پێكی‌ یارییه‌كانی‌ پالاَوتن ئه‌ڤینی‌ كچه‌ یاریزانی‌ یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ به‌ ئاستێكی‌ به‌رز ببینرێت و به‌ 58 چركه‌ نازناوی‌ پالاَوتنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست هێنا ، ناوبراو ووتیشی‌ پاش ئه‌و ئاسته‌ی‌ پیشانی‌ دا ، د ، تاڵیب سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌رسامه‌ به‌و ئاست و ئه‌نجامه‌ و ستایشی‌ كیژه‌ پاڵه‌وانه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ كرد .

جێگه‌ی‌ باسه‌ شاری‌ ڕبات له‌ ولاَتی‌ مه‌غریب میوانداری‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ یه‌ كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی‌ كوڕان و كچان تێیدا به‌شداری‌ ده‌كه‌ن .



PM:08:29:26/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌