پاڵه‌وانێتی‌ نیشان شكانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و پێشمه‌رگه‌ به‌شداره‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ نیشان شكانی‌ كوردستان به‌ هاوكاری‌ لقی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ نیشان شكانی‌ سلێمانی‌ له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پاڵه‌وانێتی‌ نیشان شكانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .

پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 27 ی‌ ته‌مووزی‌ 2023 ده‌ست پێده‌كات و ماوه‌ی‌ یه‌ك ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ یارییه‌كانی‌ به‌ شێوه‌ی‌ كراوه‌ و له‌سه‌ر ئاستی‌ تیم بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی‌ كوڕان و كچانه‌ ، ئه‌مه‌ زانیارییه‌كانی‌ شۆڕش محه‌مه‌دی‌ كارگێڕ و ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ نیشان شكانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ یه‌ كه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتیشی‌ ، تیپی‌ نیشان شكانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ته‌واوی‌ ئاماده‌كاریه‌وه‌ ده‌چێته‌ نێو ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌و بۆ ئه‌نجام یاری‌ ده‌كات .

شۆڕش ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ بڕیار بووه‌ ماوه‌ی‌ 3 ڕۆژ یارییه‌كانی‌ به‌رده‌وام بێت به‌لاَم له‌ دوا گۆڕانكارییه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك ڕۆژ ته‌واوی‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌نجام بدرێت و كۆتایی‌ به‌و پاڵه‌وانێتیه‌ بێت .


PM:03:57:26/07/2023




ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌