لاوه‌ پێشمه‌رگه‌كان هه‌نگاوێكی‌ گرنگیان ناو سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان گه‌یاندنی‌ لوتكه‌ی‌ ڕیزبه‌ندی‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ درێژه‌ پێده‌ری‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانێتی‌ و دووباره‌ جه‌وله‌ی‌ دووه‌می‌ له‌ خولی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان به‌ سه‌ركه‌وتنێكی‌ گرنگ تێپه‌ڕاند .

له‌ چوارچێوه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان و جه‌وله‌ی‌ دووه‌می‌ خوله‌كه‌ ، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ چواره‌می‌ یانه‌ به‌شداره‌كان ، لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ سلێمانی‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ شاهۆ حه‌مه‌ فه‌ره‌ج بوونه‌ میوانی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ، له‌و یاریه‌دا كه‌ كاتژمێر 5:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 26 ی‌ ته‌مووزی‌ 2023 به‌ڕێوه‌ چوو تێیداو دوایی‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رزی‌ هونه‌ری‌ له‌ نێو یاریگه‌دا ، یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گرنگ ده‌ستبه‌ر بكه‌ن و به‌ ئه‌نجامی‌ 6 گۆڵی‌ بێ‌ وه‌لاَم یارییه‌كه‌یان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان به‌ كۆتا هێنا .

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی‌ گێمی‌ یه‌كه‌می‌ یارییه‌كه‌وه‌ گڕوتینی‌ یاریزانانی‌ لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ به‌هێزی‌ بینران و توانیان له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 12 ، 23 ، 26 ، 36 چوار گۆڵ تۆمار بكه‌ن و له‌ گێمی‌ دووه‌میشدا دووباره‌ به‌و ئاسته‌وه‌ هاتنه‌وه‌ نێو یاریگه‌ و له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 63 و 82 دوو گۆڵی‌ دیكه‌یان تۆمار كردوو به‌و شێوه‌یه‌ش كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ دووه‌م سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا .

سه‌باره‌ت به‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌و ڕۆحییه‌ته‌ وه‌رزشییه‌ی‌ وه‌رزی‌ ڕابردوو یاری‌ ده‌كه‌ن و ده‌مانه‌وێت دووباره‌ ناز ناو بهێنینه‌وه‌ شاری‌ سلێمانی‌ ، ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ شێر ئاسا ده‌بینرێن و خۆش به‌ختانه‌ش توانیان له‌ دووه‌م یاریان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و گۆڵه‌كانیشمان له‌ ڕێگه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان (بڕیار عدنان به‌ دووگۆڵ ، بینەر ڕزگار دووگۆڵ، ڕابەر جەمال و هۆزیار جەبار ) تۆمار كران .

دواجار بازگ ووتی‌ ، ناوه‌ستین و جگه‌له‌ خولی‌ كوردستان ئاماده‌كاری‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ خولی‌ لاوانی‌ پله‌ یه‌كی‌ یانه‌كانی‌ عێراقیش ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت له‌و خوله‌شدا ئه‌نجامی‌ به‌رچاومان هه‌بێت .

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ خولی‌ لاوانی‌ كوردستان هه‌شت یاری‌ دیكه‌ به‌ڕێوه‌ چوون و ئه‌نجامی‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ بوون .



PM:08:26:26/07/2023




ئه‌م بابه‌ته 2220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌