پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانیاندا ، فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رشی پێشمه‌رگه له ژێر چاودێری یانه و به‌سه‌رپه‌رشتی ، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی تۆپی پێ و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران ، له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا فێرخوازانی فێرگه‌كه‌یان له چالاكی مه‌له‌وانی به‌شداری پێكرد ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی زیاتر هاندان و سود بینین له یه‌كه مه‌شقییه‌كان بۆ ئه‌و نه‌وه تازه‌یه‌ی كه چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی پرشنگداریان لێده‌كرێت .