پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به نوێنه‌رایه‌تی ولاَتی عێراق به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێ شۆتۆكانی شاری ئه‌رده‌بیلی له ولاَتی ئێران كردوو توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به‌و ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامه‌یان ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، كه به فه‌رمی و له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی پاڵه‌وانێتی شۆتۆكانی ئه‌رده‌بێل بانگێشت كراین بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیی ناوبراو كه چوار ولاَت تێیدا به‌شدار بوو ، هه‌روه‌ك ئه‌رسه‌لان ئاماژه‌ی پێكرد كه به سوپاسه‌وه یانه‌كه‌یان وه‌ك هه‌میشه هاوكاریان بوون بۆ به‌شداری تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه جێگری سه‌رۆكی یانه و سكرتێر و كارگێڕی هه‌ماهه‌نگیان بوون و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی پێزانینی ئه‌وان بووه ، ناوبراو له درێژه‌ی وته‌كانی دا ووتی ، تیمه‌كه‌مان به حه‌وت یاریزانی لاو و به ئه‌زمونه‌وه توانی له دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێز له یاری كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فغانستان یاری بكات و دوایی ڕكابه‌رییه‌كی توند یاریزانه‌كانی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 3 یاری به‌رامبه‌ر به 2 یاری سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و میدالیایی ئاڵتونیان له مل كرا .
مورادی ووتیشی ، سالاَنه له ولاَتی ئێران چه‌ندین پاڵه‌وانێتی هاوشێوه به‌ڕێوه ده‌چێت بهلاَم له كۆتاییه‌كانی ئه‌م سالاَنهدا سه‌رجه‌م ئه‌و پاڵه‌وانێتیانه له 3 تا 4 تیم زیاتر به‌شداریان تێیدا نه‌كردووه ئه‌وه‌ش له دوای ئه‌وه‌ی به‌نده له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئاغای ناصری و ئاغای عه‌تای سه‌رۆكی یه‌كێتی كاراتێی تاران و سكرتێری سه‌پكی شۆتۆكانی ئێران كه وتووێژمان له‌و باره‌یه‌وه كردووه و ئاماژه‌یان پێداوه .
سه‌باره‌ت به به‌هێزی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی پێشمه‌رگه تێیدا به‌شدار بوو ڕاهێنه‌ری تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، به‌هێزی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ته‌نیا له تیمه‌كانی ده‌ره‌كی خۆی نه‌ده‌بینییه‌وه به‌ڵكوو به‌هۆی به‌هێزی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كانی ئێران كه هه‌ر تیمێكیان هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بوون ڕكابه‌رییه‌كان توندوو قورس بوون كه خۆش به‌ختانه ئێمه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه به پله‌ی یه‌كه‌م هاتین و ئه‌فغانسان به دووه‌م و هه‌ڵبژارده‌ی شاری ئه‌رده‌بێل-یش سێهه‌م بوون .
له دوا ووته‌ی ئه‌رسه‌لان مورادی ووتی به‌هۆی ئاست به‌رزی یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ئێستادا تیمه‌كه‌مان بانگێشتی پاڵه‌وانێتی كاراتێی كراوه‌ی ولاَتی ئهرمینیاكراوین كه له كۆتاییه‌كانی مانگی ئه‌یلولی 2023 به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ین .