پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری ئه‌نبار قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی شهتڕنجی یاریزانانی یانه‌كانی عێراقی ده‌ستپێكرد .
ئه‌و پاڵه‌وانێتییه كه تایبه‌ته به دیاری كردنی پێنج كوڕ و پێنج كچه یاریزان بۆ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه تێیداو شه‌ش یاریزانی بیرمه‌ندی پیَشمهرگه له ڕكابه‌ری دان بۆ گه‌یشتن به قۆناغی دووه‌م ، ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتییه‌كه ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان هه‌میشه به ئاست و ئه‌نجام له پێشه‌نگی یانه‌كانی عێراق دا بوون ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی تاكی یاریزانانمان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ، ئه‌سعه‌د ووتیشی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له‌سه‌ر ئاستی تاكه و 46 یاریزانی كوڕ و 14 یاریزانی كچ له ڕكابه‌ریدان بۆ گه‌یشتن به قۆناغی دووه‌م كه یارییه‌كانی له به‌رواری 9 ی ئه‌یلول تا 15 ی ئه‌یلولی 2023 به‌رده‌وامی ده‌بێت .
سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( زۆزگ سهلاَح ، ئاكار عه‌لی ، ڕه‌وه‌ند حامید ، ئه‌حمه‌د جه‌زا ، ڕێباز ناصر و ڕه‌وه‌ند عومه‌ر ) یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و شاری سلێمانی نوێنه‌رایه‌تی مان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ست كه‌وتنی بلیتی پێشه‌نگ بوون و گه‌یشتن به یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌م كه له‌و قۆناغه‌دا 10 یاریزانی كوڕان و 10 یاریزانی كچان یاری ده‌كه‌ن بۆ دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاست .