پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و پاڵپشتی له تیپه‌كه ، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 12 ی ئه‌یلولی 2023 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له گه‌ڕه‌كی ئاوباره ، به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه ، م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و وسام محه‌مه‌د بازگ ، خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرا له سه‌رپه‌شتیار و ستافی مه‌شقی و سه‌رجه‌م یاریزانانی تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
له‌و میوانداریه‌دا ، جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له ستافی مه‌شقی و ته‌واوی یاریزانان كه توانیان بۆ دووه‌م وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌ك بگه‌نه یاری كۆتایی خولی لاوان و ڕكابه‌ری له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراقیشدا بكه‌ن دووپاتی كرده‌وه كه یانه‌كه‌یان ته‌واوی پاڵپشتیان ده‌بێت و هیوایی بۆ خواستن له یاری كۆتایی خولی لاوان به ئاستی خۆیان یاری بكه‌ن و بگه‌ن به‌و ئامانجه‌ی كه ئاماده‌كاریان بۆ كردووه .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یانه‌ی پێشمه‌رگه گرنگی ته‌واو به ئاسته‌كانی تیپه‌كانی تۆپی پێی یانه‌كه‌یان ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپه‌كانی تۆپی پێ ده‌ست كراوه كراوه تا هه‌میشه به‌ره‌و پێشبچن .
له كۆتایی به سوپاسكردنی ستافی مه‌شقی و یاریزانان كۆتایی به‌و میوانداریه هات و به‌ڵێنیاندا كه بۆ خه‌ونه‌كانیان بجه‌نگن و كۆڵ نه‌ده‌ن .