پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی حه‌وت ڕۆژ له ڕكابه‌ری 46 كوڕه یاریزان له پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یاریزانانی یانه‌كانی عێراق بۆ گه‌یشتن به قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه ، دواجار سێ یاریزانی بیرمه‌ندی تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان بگه‌نه قۆناغی كۆتایی ئه‌و پالاَوتنه كه بڕیاره یارییه‌كانی له مانگی 12 ی 2023 به‌ڕێوه بچێت .
سه‌باره‌ت به ده‌ست كه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، له شاری ڕومادی و له نێو هۆڵی زانكۆی ئه‌و شاره بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ ڕكابه‌رییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پالاَوتن به به‌شداری 46 كوڕه یاریزان به‌ڕێوه چوو كه شه‌ش یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و شاری سلێمانی تێیدا به‌شداریان كرد .
ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه خۆش به‌ختانه و له كۆتاییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كان هه‌ریه‌ك له ئاكار عه‌لی و زۆزگ سهلاَح به 7 خاڵ و ئه‌حمه‌د جه‌زار به 6,5 خاڵ توانیان خۆیان بگه‌یه‌نه یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی .
سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پیَشمهرگه ووتیشی ، له قۆناغی كۆتایی دا 10 یاریزانی كوڕ ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن بۆ دیاری كردنی پێنج یاریزانیان بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه له‌و قۆناغه‌دا ئاریان عه‌لی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یاری ده‌كه‌ن و ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن تا زۆرترین كورسی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق مسۆگه‌ر بكه‌ن .