پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنیان به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ، تیپی تۆپی پێی بێچووه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕووی كرده شارۆچكه‌ی چوار قوڕنه و بوونه میوانی تیپی تۆپی پێی بێچوه شێرانی یانه‌ی چوار قوڕنه .
له‌و یارییه‌دا یاریزانه بێچوه شێره‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و به ئه‌نجامی 1 - 3 گۆڵ بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخیان به‌ده‌ست هێنا و گه‌یشتنه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .
سه‌باره‌ت به‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان فریا حه‌مه حه‌مه ساڵح سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان له‌سه‌ره‌تایی خوله‌كه‌وه به ئاستێكی به‌رز بینران و خۆش به‌ختانه‌ش بردنه‌وه له دوایی بردنه‌وه‌كان گه‌یاندینێ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه .
فریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و ده‌یانه‌وێت به هه‌مان ئاست و ڕێچكه ببینرێن تا بگه‌ن به خه‌ون و ئامانجه‌كانیان .