پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی یه‌كه‌م جه‌وله‌ی قۆناغی دووه‌می خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، له‌و جه‌وله‌یه‌دا كه یارییه‌كانی له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 17 ی ئه‌یلولی 2023 و له كاتژمێر 3:30 خولهك به كاتی هه‌رێمی كوردشتان ده‌ستپێكرد ، له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی پێرس به گۆڵێكی بێ وهلاَم له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی هه‌ولێر یان برده‌وه و هه‌روه‌ك له هه‌مان كۆمه‌ڵه زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی و به هه‌مان ئه‌نجامی یاری یه‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندرێنی شاری هه‌ولێر توشی شكست هاتن .
ئه‌مه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م هه‌ردوو یاری به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان كۆتایی هات و سه‌رئه‌نجام خاك له‌به‌رامبه‌ر ده‌ربه‌ندیخان توشی شكست هاتن و شۆڕیجه‌ش له پێشمه‌رگه‌ی برده‌وه .
ئه‌مه‌و بڕیاره جه‌وله‌ی دووه‌می یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه بێت .
هه‌ولێر × زاخۆ
هه‌ندرێن × پێرس
پێشمه‌رگه × خاك
ده‌ربه‌ندیخان × شۆڕیجه