پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 20 ی ئه‌یلولی 2023 و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ، لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوبراو كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ به‌ڕێوه چوونی قۆناغی كۆتایی خولی لاوانی تۆپی پێی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا كه شه‌ش یانه تێیدا به‌شدار ده‌بێت .
ئه‌مه‌و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه نوێنه‌ری یانه‌كانی به‌شداری خولی پله یه‌كی عێراق كه بریتیی بوون له یانه‌كانی (پێشمەرگە ، بەحری، سەناعات کارەبایی ، مەسافی ناوەڕاست ، دیالە ، سەماوە) ئاماده‌ی بوون ئه‌م بڕیارانه درا سه‌باره‌ت به كۆتا یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی .
یانه‌كان دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه كران به‌م شێوه‌یه :
پێشمەرگە ، دیالە ، سەناعات کارەبایی
بەحری ، سەماوە ، مەسافی ناوەراست
هه‌روه‌ك بڕیاره یاریەکانی بە شێوازی چوون و هاتن بێت و یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كان ده‌گه‌نه ڕیزی نایابی یانه‌كانی عێراق و واده‌ی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كان بۆ 25 ی ئه‌یلولی 2023 دیاری كرا‌و له كۆتایش بڕیار دراكه یەکەمی هەردوو گروپ یاری کۆتایی لە شاری بەغداد ئەنجام بده‌ن .
جێگه‌ی باسه تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری خۆی له‌و قۆناغه‌دا و له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی سىَ شه‌ممه‌ی داهاتوو كه هاوكاته له‌گه‌ڵ واده‌ی ده‌ست پێكی یارییه‌كان له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له لاوانی یانه‌ی دیاله ده‌كات .