پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م یاری‌ دۆستانه‌ی‌ برده‌وه‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چڕ ئاماده‌كاری‌ بۆ وه‌رزی‌ نوێی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به‌ یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ میوانداری‌ له‌ یانه‌ی‌ ئیتیصالات كرد .

ئه‌و یارییه‌ یه‌كه‌م یاری‌ دۆستانه‌ی‌ تیمه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بوو دوایی‌ ده‌ستپێكی‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێی‌ ، ئه‌مه‌و  له‌ كاتژمێر 3:30 خوله‌كی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 22 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2023 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ سیروانی‌ نوێ‌ یارییه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوو تێیداو دوایی‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ ناوازه‌ی‌ هونه‌ری‌ له‌لایه‌ن یاریزانانیان ، دواجار به‌ گۆڵێكی‌ صاڵح موتڵه‌گ ، پێشمه‌رگه‌ توانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .

ئاماده‌كارییه‌كانی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره‌ له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین یاری‌ دیكه‌ی‌ دۆستانه‌ ڕێك بخات .


PM:07:18:22/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 2280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌