یاریزانێكی‌ پێشمه‌رگه‌ بووه‌ خاوه‌ن پشتێنی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ موایتایی‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

ده‌ستپێكی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ پیشه‌گه‌رانی‌ موایتایی‌ عێراق بۆ یاریزانان هێز و هونه‌ری‌ جه‌نگی‌ ده‌ویست كه‌ تێیدا و له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ یاریزان ، به‌هزاد محه‌مه‌د له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و له‌ كێشی‌ 60 كغم بۆ ته‌مه‌نی‌ 25 ساڵ دوایی‌ دوو جه‌وله‌ توانی‌ له‌ یاریزان ئه‌حماد یاس بباته‌وه‌ و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شی‌ یاریزانه‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بووه‌ خاوه‌ن پشتێنی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ یارییه‌كه‌ی‌ ، یاری‌ موایتایی‌ .

ڕكابه‌رییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ موایتایی‌ پیشه‌گه‌رانی‌ عێراق له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ ( RFL ) و به‌ هاوكاری‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ موایتایی‌ عێراق له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌ چوو .



PM:09:28:22/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 1892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌