ڕاهێنه‌ری‌ باله‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بووه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق له‌ شاری‌ به‌غداد و به‌ به‌شداری‌ 43 ڕاهێنه‌ر خولی‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی‌ ئاستی‌ یه‌كه‌می‌ له‌ ژێر چاودێری‌ یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ جیهان و ئاسیا به‌ڕێوه‌ برد كه‌ تێیداو د ، سه‌لاَح كانه‌بی‌ ، ڕاهێنه‌ری‌ تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ بڕوانامه‌ی‌ ئه‌و خوله‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت .

له‌و خوله‌دا كه‌ وانه‌كانی‌ له‌ ماوه‌ی‌ پێنج ڕۆژ به‌ شێوازی‌ تیۆری‌ و پراكتیكی‌ به‌ڕێوه‌ چوون و هه‌ردوو وانه‌بێژی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ ( ئێرانی‌ ، مه‌حمود ئه‌فشار جۆست و عه‌لا خه‌ڵه‌ف له‌ عێراق ) وانه‌كانیان ده‌وته‌وه‌ به‌شداران توانیان سودی‌ ته‌واو له‌ زانیارییه‌ تازه‌كان و یاسا نوێكانی‌ یاری‌ باله‌ی‌ وه‌ربگرن .

ئه‌مه‌و له‌ كۆی‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ی‌ به‌شداری‌ خوله‌كه‌ چوار ڕاهێنه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق و له‌ ولاَتانی‌ ئاسیا به‌شداریان كردبوو ، هه‌روه‌ك له‌ دوا ڕۆژی‌ وانه‌كانی‌ خوله‌كه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ د ، حه‌بیب عه‌لی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق بڕوانامه‌ی‌ به‌شداری‌ به‌خشرایه‌ به‌شداران .



PM:03:30:10/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 1468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌