پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و به‌به‌شداری 17 پارێزگه و 18 یانه‌ی وه‌رزشی پاڵه‌وانێتی پاركۆری تازه‌پێگه‌یشتوان و پێشكه‌وتوانی كوڕان به‌ڕێوه چوو .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و دوایی كێبڕكێی یاریزانانی به‌شدار دواجار تیمی پاركۆری یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كان پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا .
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ ئاسته‌كانی تیم و تاك ئه‌نجام دراو یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له نێو كێبڕكێی به‌هێزی یاریزانان ئه‌و ئه‌نجامه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .