پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی دوا یارییه‌كانیان له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی عێراق ، هه‌ردوو تیمی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌چنه شاری به‌غداد .
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق كاتی به‌ڕێوه چوونی هه‌ردوو یاری ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی خولی پله یه‌كی دیاری كردوو بڕیاری دا له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو ڕێكه‌وتی 27 ی 10 ی 2023 یاری كۆتایی خولی تازه‌پێگه‌یشتوان ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر یاریگه‌ی تاجی ، ئه‌مه‌و له‌و یاریه‌دا ، تیمی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه و مینا ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و براوه‌یان جامی پاشای له‌سه‌ر ده‌نێت ، هه‌رچی له ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 28 ی هه‌مان مانگ ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه لاوانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌حری بۆ جامی كۆتایی به یه‌ك ده‌گه‌ن .
سه‌باره‌ت به یارییه‌كانی كۆتاییان ، وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی پیێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان ئاماده‌كاری زۆر باشیان هه‌یه‌و له دوایی كۆتاهاتنی یارییه‌كانیان له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و قۆناغی شه‌ش تیمی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان هه‌ردوو تیمه‌كه‌یان به‌رده‌وام له مه‌شقدا بوون و به گرنگی ده‌زانن دووباره له شاری به‌غداده‌وه زه‌نگی سه‌ركه‌وتن لێبده‌ن و جامه‌كان به‌ده‌ست بهێنن بیگێڕنه‌وه شاری سلێمانی .