ئیبراهیم مضهر سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان
پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌به‌شداری نوێنه‌ری یانه‌كانی به‌شدار له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، تیروپشكی یارییه‌كانی خولی باله‌ی عێراق بۆ وه‌رزی 2023 - 2024 له شاری به‌غداد ئه‌نجام درا .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی یارییه‌كان و شێوازی به‌ڕێوه چوونی خوله‌كه ، ئیبراهیم مضهر سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی باله‌ی عێراق به كه‌ناڵی وه‌رزشی عێراقیه سپۆرتی زمان حاڵی حكومه‌تی عێراقی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، 15 یانه له‌م وه‌رزه به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی خوله‌كه ده‌كات كه دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه كراون وه له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو تیم ده‌گاته قۆناغی داهاتوو كه ژماره‌ی تیمه‌كان ده‌بنه هه‌شت تیم و دواتر و به شێوازی كۆمه‌ڵه به دوو قۆناغ یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت تیمیش به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئیبراهیم له درێژه‌ی وته‌كانی ووتی ، پاشان چوار تیم ده‌گه‌نه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و دواتر و له‌و قۆناغه‌دا به چوار كۆبونه‌وه یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت چونكه یه‌كێتی باله‌ی عێراق ڕه‌چاوی باری دارایی یانه‌كانی كردووه و هه‌ربۆیه ده‌بێت یارییه‌كان به‌و شێوازه به‌ڕێوه بچن .
دواتر تیروپشك بۆ جیاكردنه‌وه‌ی یانه‌كان ئه‌نجام دراو له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یانه‌كانی ( غاز جنوب ، صمود ، نعمانیه و ئه‌بو ڕیشه ) و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م یانه‌كانی ( مه‌صافی شیمال ، به‌حری و حه‌دیسه ) و له كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م یانه‌كانی ( هه‌ولێر ، حه‌بانیه ، ئه‌هوار و ده‌غاره ) به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌رچی له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م و دوا كۆمه‌ڵه‌یه ( پێشمه‌رگه ، سه‌ناعه ، مقدادیه و نه‌ینوی ) ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .