به‌حری‌ یه‌كه‌م و پێشمه‌رگه‌ دووه‌می‌ خولی‌ لاوانی‌ پله‌ یه‌كی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بوون



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یاریگه‌ی‌ تاجی‌ ، یاریگه‌ی‌ به‌ یه‌ك گه‌یشتنی‌ هه‌ردوو تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌حری‌ بوو ، ئه‌وه‌ش له‌ یاری‌ كۆتایی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ ده‌ست نیشان كردنی‌ پاڵه‌وانی‌ وه‌رزی‌ 2023 .

له‌ گێمی‌ یه‌كه‌مد یارییه‌كه‌ به‌ به‌هێزی‌ ده‌ستیپێكردوو پلانه‌كانی‌ هه‌ردوو ڕاهێنه‌رانی‌ تیمه‌كان بۆ ده‌ست پێشخه‌ریان بوو له‌ تۆماركردنی‌ گۆڵی‌ یه‌كه‌م و پێشكه‌وتن دوایی‌ ڕكابه‌ریه‌كی‌ به‌هێز له‌و گێمه‌دا دواجار یاریزانانی‌ پیێشمه‌رگه‌ و به‌حری‌ به‌ بێ‌ گۆڵ یاریگه‌یان به‌ جێهێشت و یه‌كسان بوون .

له‌ گێمی‌ دووه‌مدا و له‌ دوایی‌ 4 خوله‌ك و له‌ خوله‌كی‌ 49 ، یاریزانانی‌ به‌حری‌ توانیان گۆڵی‌ پێشكه‌وتن تۆمار بكه‌ن و پاشان و له‌ دوایی‌ 21 خوله‌ك و له‌ خوله‌كی‌ 70 خۆژی‌ شوكری‌ یاریزانی‌ لاوی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامی‌ یارییه‌كه‌ی‌ بۆ تیمه‌كه‌ی‌ یه‌كسان كرده‌وه‌ .

ئه‌مه‌و كاتی‌ یاسایی‌ به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌ك به‌ كۆتاهات و دواتر و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ و به‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان ( په‌نالتی‌ ) لاوانی‌ یانه‌ی‌  به‌حری‌ توانیان بردنه‌وه‌  به‌ده‌ست بهێنن و تاجی‌ نازناویان له‌سه‌ر نا .

جێگه‌ی‌ باسه‌ هه‌ردوو تیم له‌ وه‌رزی‌ داهاتووی‌ خولی‌ نایابی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق یه‌كێك ده‌بن له‌ به‌شداران و له‌و ئاسته‌دا ده‌چنه‌ نێو كێبڕكێكان .


PM:05:12:28/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 2248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌