دوو یاریزانی‌ تیمی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ پیَشمه‌رگه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق كرد

فوَتوَ - شالاَو عبدول واحيد

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانی‌ ولاَتانی‌ ئاسیا ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌  عێراق به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چڕ مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی‌ ده‌ست پێكردووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به‌مه‌به‌ستی‌ پته‌وتركردنی‌ هێڵه‌كانی‌ له‌ نێو یاریگه‌دا ، ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ ، دوایی‌ ئاماده‌ بوونی‌ له‌ یاری‌ نێوان لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌حری‌ له‌ كۆتا یاریان له‌ خولی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق دوو یاریزانی‌ لاوی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ بانگێشتی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ كرد .

سه‌باره‌ت به‌ بانگێشت كردنی‌ یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌ عێراق ، وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیپه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، پاش ئه‌وه‌ی‌ تیمه‌كه‌مان گه‌یشتنه‌ یاری‌ كۆتایی‌ و یاریزانانمان ئاستێكی‌ ناوازه‌یان پیشان دا ، به‌نده‌ وه‌ك لێپرسراوێتی‌ و هه‌ڵبژاردنی‌ یاریزانانمان ، بانگێشتی‌ ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌ عێراقم كرد تا له‌ یاری‌ كۆتایمان ئاماده‌بێت و ئاستی‌ یاریزانانمان ببینێت ، هه‌روه‌ك وسام ئاماژه‌ی‌ پێكرد كه‌ خۆش به‌ختانه‌ ڕاسته‌وخۆ و له‌ پاش یاریه‌كه‌مان ڕاهێنه‌ر ، هه‌ردوو یاریزان ( ئه‌یهاب ئیبراهیم عه‌زیز له‌ هێڵی‌ به‌رگری‌ و یاریزانی‌ ژماره‌ 16 و هه‌روه‌ك ڕابه‌ر جه‌مال عه‌زیز له‌ هێڵی‌ ناوه‌ڕاست و یاریزانی‌ ژماره‌ 10 ) ی‌ ڕاسته‌وخۆ بانگێشتی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ كردوو په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق كرد و له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌مان له‌ شاری‌ به‌غداده‌وه‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ شاری‌ سلێمانی‌ و بونه‌ یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق .

سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شی‌ نه‌شارده‌وه‌ كه‌ ئاستی‌ یاریزانانی‌ تیپه‌كانیان زۆر به‌رزه‌ و شایسته‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ عێراق له‌ ئاسته‌ جیاوازه‌كاندا و ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ دڵخۆشی‌ شیان بووه‌ كه‌ سه‌رنجی‌ ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌سه‌ر یاریزانه‌كانیان زۆر باش بووه‌ و به‌ تیمێكی‌ نایابی‌ له‌ قه‌ڵمداون .



PM:07:20:28/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 2936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌