له‌ سێ‌ باز چاوان یه‌كه‌م و ئامال-یش میدالیای‌ ئاڵتوانی‌ 1500 مه‌تری‌ برده‌وه‌ - یه‌كه‌می‌ پۆسته‌ی‌ كچان هه‌ر بۆ پێشمه‌رگه‌كان بوو

ئه‌ڤین ، چاوان ، به‌هار و ئامال

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ درێژه‌ی‌ یارییه‌كانی‌  پاڵه‌وانێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق و له‌سه‌ر ئاستی‌ یارییه‌كانی‌ كچان ، پێشمه‌رگه‌كان چه‌ندین ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ریان له‌ پایته‌ختی‌ عێراق به‌ده‌ست هێنا و میدالیا ئاڵتونه‌كانیان له‌ ده‌ست نه‌دا  .

له‌ یاری‌ سێ‌ باز و وه‌ك هه‌میشه‌ چاوان به‌هادینی‌ پاڵه‌وان توانی‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و نه‌ورۆزی‌ ده‌سته‌ خوشكیشی‌ دووه‌م بوو .

ئه‌مه‌و له‌ یاری‌ ڕاكردنی‌ ماوه‌ درێژه‌ بۆ 1500 مه‌تر ئامال خزر پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا و ڕه‌نا به‌ره‌كات-یش دووه‌م بوو ، هه‌رچی‌ له‌ یاری‌ 5000 مه‌تر بوو دووباره‌ ڕه‌نا به‌ره‌كات توانی‌ دووه‌م بێت و میدالیایی‌ زیوی‌ وه‌رگرت .

هه‌روه‌ك له‌ یاری‌ 4 × 400 مه‌تر پۆسته‌ی‌ كچان بوو دووباره‌ كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان بێ‌ ڕكابه‌ر له‌ نێوان چواریانه‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن و نازناوه‌كه‌یان له‌ دوایی‌ 6 ساڵ بۆ خۆیان یه‌كلاكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و یارییه‌ له‌ پڕۆگرامه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ عێراق ده‌ركرا بوو .


PM:07:53:04/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌