پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له دوایی سێ ڕۆژ له ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی عێراق و دواجار و له‌سه‌ر ئاستی كچان ، دووباره پێشمه‌رگه‌كان توانیان جامی یه‌كه‌می له‌سه‌رجه‌م یانه ڕكابه‌ره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه و نازناوی عێراق یان بۆ شاری سلێمانی و یانه‌كه‌یان هێنایه‌وه .
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 4 ی 11 ی 2023 و له دوایی كۆتاهاتنی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه و له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا جامی یه‌كه‌می و دووه‌م و سێهه‌م به‌خشرایه یانه پاڵه‌وانه‌كان و له‌سه‌ر ئاستی كچان یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی بۆ 20 هه‌مین جار له مێژووی خۆیدا ئه‌و نازناوه به‌ده‌ست بهێنێت .
نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وتانه‌یان به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یان كه خۆش به‌ختانه به 12 كیژه یاریزانه‌وه له نێو كێبڕكێی به‌هێزی یانه به‌شداره‌كان توانیویانه نازناوی عێراق به‌ده‌ست بهێنن و دووباره ئه‌و جامه‌ی عێراق بۆ شاری سلێمانی و یانه‌ی پێشمه‌رگه بگێڕنه‌وه .
هه‌روه‌ك نزار ووتی ، سوپاسی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌م بۆ پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانیان و ستایشی ڕۆڵی ڕاهێنه‌ران و یاریزانانیشمان ده‌كه‌م كه له ماوه‌ی ئه‌و سێ ڕۆژه توانیان ئه‌نجامی به‌رچاو بۆ یانه‌كه‌یان به‌ده‌ست بهێنن ، جگه‌له شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ له‌سه‌ر ئاستی عێراق .
جێگه‌ی باسه یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م و دیاله و شهید عبیر پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌می ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌یان به‌ده‌ست هێنا .