هه‌واڵ - وێنه‌ - پێشمه‌رگه‌كان ئاماده‌كاریان به‌ كۆتا هێنا - لوتكه‌ی‌ جامی‌ سوپه‌ری‌ عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری‌ به‌غداد و له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌عبی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ دوا مه‌شقی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ یارییه‌كه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ غازی‌ به‌سره‌ ئه‌نجام دا كه‌ بڕیاره‌ له‌ كاتژمێر 4:00 ی‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ 6 ی‌ 11 ی‌ 2023 و له‌ هه‌مان هۆڵ یاری‌ جامی‌ سوپه‌ری‌ باله‌ی‌ عێراق ئه‌نجام بدات كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی‌ خاوه‌ن پله‌ی‌ یه‌كه‌م و دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ وه‌رزی‌ ڕابردوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و یارییه‌ی‌ به‌ پێكهاته‌ی‌ نوێی‌ وه‌رزی‌ نوێ‌ ده‌چێته‌ نێو گۆڕه‌پان و ده‌یه‌وێت دووباره‌ مێژوو بنوسێته‌وه‌ له‌ شاری‌ به‌غدادی‌ پایته‌ختی‌ عێراقه‌وه‌ جامی‌ سوپه‌ر بگێڕیَته‌وه‌ شاری‌ سلێمانی‌ .



PM:11:38:05/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 1172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌