پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری مه‌سقه‌ت له ولاَتی سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌مانی عه‌ره‌بی ، یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی جیهان بۆ ئاره‌زوومه‌ندان به‌به‌شداری 430 یاریزان به‌رده‌وامه و له دوایی كۆتاهاتنی جه‌وله‌ی شه‌شه‌می یارییه‌كانی ڕكابهرییی ئه‌نجامه‌كان گه‌یشتنه لوتكه .
سه‌باره‌ت به‌و پاڵه‌وانێتیه و شێوازی به‌ڕێوه چوونی ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ، ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی یارییه‌كه و ئه‌ندام له یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و ڕاوێژكاری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه به‌به‌شداری 430 یاریزانه كه له 64 ولاَتی جیهان به‌شداریان كردووه ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه له‌و ژماره‌یه 357 یاریزان له ڕه‌گه‌زی نێره و 73 یاریزان له ڕه‌گه‌زی مێیه وه خۆش به‌ختانه‌ش تا دوایی كۆتاهاتنی جه‌وله‌ی شه‌شه‌می یارییه‌كان توانیومه به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوانه ته‌واوی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ڕێوه ببه‌م .
ئه‌سعه‌د ووتیشی 20 ناوبژیوان ته‌واوی یارییه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ین و تا به‌رواری 10 ی مانگی 11 ی 2023 یارییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت .