هۆکارێک لە پشت ئەگەری‌ بەردەوامبونی‌ مباپێیەوە لەگەڵ پاریس سانجێرمان



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

گواستنەوەی دیمبیلی و لۆکاس هێرناندێز ئەو هۆکارەبوو کە ممباپێی بە مانەوە رازی کردووە 

رۆژنامەی لیکیپی‌ فەڕەنسی‌ ئاماژەی‌ بەوە کردووە  هەرچەندە ممباپێ لە ڕیاڵ مەدریدەوە نزیکە، ​​بەڵام پاریس سانجێرمان هێشتا ئارامە و کاردەکات بۆ ئەوەی هەنگاو بە هەنگاو ئەستێرە فەرەنسیەکە ڕازی بکات بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بازاڕە گواستنەوەیەی پاریس ئەنجامیداوە، هاوکات لەگەڵ خواستی هێرشبەرە فەرەنسیەکەدا بووە، بە گواستنەوەی عوسمان دێمبلی و لۆکاس هێرناندێز لە یانەی بەرشەلۆنە و بایرن میونشن.

لە کۆتایشدا ڕۆژنامەکە دەڵێت  ئەو گرێبەستانەی پاریس کردوویەتی بۆ رازیکردنی کیلیان مباپێ بووە بۆ ئەوەی ڕازی بکەن کە جارێکی دیکە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ یانەکە واژۆ بکاتەوە.



PM:04:00:09/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌