پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی توانیان له پاڵه‌وانێتی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی شه‌تڕه‌نجی كوردستان و له شاری دهۆك بیرمه‌ندانه نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێنن ، ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 13 ی 11 ی 2023 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خهلاَتی هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( ڕه‌هه‌ند ئاودێر ، ئایدیا ئاودێر ، نالی محه‌مه‌د و ژیروان هاورێ ) ی كرد كه توانیان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و جێگری سه‌رۆكی یانه پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له یاریزانه‌كانیان كردوو هه‌روه‌ك ستایشی ڕاهێنه‌رانی تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه‌یانی كرد كه به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ خزمه‌ت كردنی یانه‌كه‌یان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه و سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامانه‌یان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌میشه له لوتكه‌ی ده‌ست خستنی ئه‌نجامه‌كان بووه و هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه .
ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و یاریزانانه ، یاریزانانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شاری سلێمانی بوون كه ئه‌نجامه‌كانیان به‌م شێوه‌یه بووه ، ڕه‌هه‌ند له ته‌مه‌نی 8 ساڵ یه‌كه‌م و ئایدیا دووه‌می ته‌مه‌ن 10 ساڵ و نالی بۆ ته‌مه‌نی 16 ساڵ یه‌كه‌م و ژیروان-یش بۆ ته‌مه‌نی خوار 16 ساڵ دووه‌م بووه .