پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق له شاری به‌غداد و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری 22 یانه ، كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری و تیروپشكی یارییه‌كانی وه‌رزی 2023 - 2024 ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراقی ئه‌نجام دا .
له‌و خوله‌دا كه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ( الكرمه ، الفهد ، المصافی جنوب ، الناصریه ، عفك ، ا‌لحسین ، التصالات ، الشرگات ، سامرا ، پێشمه‌رگه ، میسان ، الجولان ، الرمادی ، البحری ، الغراف ، الدیوانیه ، الصناعات ، مصافی الوست ، الصناعه ، دیالی ، غاز شیمال و الكوفه ) به‌شدارن و هه‌روه‌ك دوای سه‌رنج و تێبینییه‌كان بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی وه‌رزی نوێ و به‌ڕێوه چوونی خولێكی سه‌ركه‌وتوو ، دواجار بڕیار درا كه یانه‌كان دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی 11 یانه‌ی بكرێن ، ئه‌مه‌و له دوایی ئه‌نجام دانی تیروپشك ، یانه‌كانی ( الكرمه ، الفهد ، المصافی جنوب ، الناصریه ، عفك ، ا‌لحسین ، التصالات ، الشرگات ، سامرا ، پێشمه‌رگه ، میسان ) كه‌وتنه كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش بریتی ده‌بن له ( الجولان ، الرمادی ، البحری ، الغراف ، الدیوانیه ، الصناعات ، مصافی الوست ، الصناعه ، دیالی ، غاز شیمال و الكوفه ) .
بڕیاریش وایه یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه له به‌رواری 1 ی مانگی 12 ی 2023 به‌ڕێوه بچێت و له‌و جه‌وله‌یه‌دا پیَشمه‌رگه‌كانی سه‌وز پۆش نوێنه‌ری شاری ڕۆشنبیران له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیاندا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له یانه‌ی میسان ده‌كه‌ن .