پاڵه‌وانانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و به‌غداد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌هیدی‌ ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌كه‌ی‌ دوا یه‌كه‌ی‌ مه‌شقی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ یارییه‌كانی‌ خۆی‌ له‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجام دا .

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 21 ی‌ 11 ی‌ 2023 و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ته‌واوی‌ یاریزانه‌كانی‌ ، تیپه‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ نوێنه‌ری‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌و خوله‌ به‌هێزه‌دا ، مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی‌ ئه‌نجام داو بڕیاره‌ ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 22 ی‌ مانگ ئه‌و تیمه‌ دوا یه‌كه‌ی‌ مه‌شقی‌ له‌ نێو هۆڵی‌ داخراوی‌ یانه‌ی‌ سه‌ناعه‌ له‌ شاری‌ به‌غدادی‌ پایته‌ختی‌ عێراق ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجام دانی‌ یارییه‌كانی‌ له‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خوله‌كه‌ .

هه‌رچی‌ بڕیاره‌ له‌ كاتژمێر 2:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 23 ی‌ مانگی‌ 11 و له‌ یه‌كه‌م یاری‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خوله‌كه‌دا ، تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ نینوێ‌ یاری‌ بكات .


PM:07:41:21/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 2132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌