تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ڕیزی‌ پیشه‌گه‌رانن - واده‌ی‌ ده‌ستپێكی‌ خولی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق ئاشكرا كرا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

30 تیم به‌شداره‌ و دابه‌شی‌ سه‌ر پێنج ناوچه‌ ده‌كرێن و له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك شه‌ش تیم ڕكابه‌ری‌ بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ ده‌كات .

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق بۆ بره‌ودان و به‌ره‌و پێش چوونی‌ ئاستی‌ ته‌مه‌نه‌كان له‌ تازه‌پێگه‌یشتواندا ، بڕیاری‌ دا له‌ خولی‌ وه‌رزی‌ 2024 دا 30 تیم له‌ ئاسته‌كانی‌ نایاب و پیشه‌گه‌ران به‌ شێوه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ و پێكه‌وه‌ یارییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن .

سه‌باره‌ت به‌ شێوازی‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ خوله‌كه‌ وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ زانیاری‌ ته‌واوی‌ به‌ سایتی‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت داو ووتی‌ ، ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌م كه‌ له‌ دوایی‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ نازناوی‌ خولی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ ئاستی‌ پله‌ یه‌ك ، یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق له‌ دوایی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی‌ تیمه‌كان به‌ پێی‌ ناوچه‌كان ، بڕیاری‌ دا تیمه‌كه‌مان له‌ خولی‌ پیشه‌گه‌ران تۆمار بكرێت ، به‌لاَم به‌هۆی‌ فراوانی‌ و زۆری‌ تیمه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق ، بڕیار دراوه‌ خولی‌ وه‌رزی‌ 2024 به‌به‌شداری‌ 30 تیم بێت و هه‌رچی‌ ئه‌و ژماره‌ی‌ تیمانه‌یه‌ دابه‌شی‌ سه‌ر پێنج ناوچه‌ ده‌كرێن كه‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ ( باكور ، به‌غداد یه‌ك ، به‌غداد دوو ، ناوه‌ڕاست ، جنوب ) پێك دێت وه‌ له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك 6 تیم یاری‌ ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ پالاَوتن و پاشان هه‌شت تیمی‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌گه‌نه‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ و به‌ شێوه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ ( تجموع ) یارییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی‌ ده‌ست پێكی‌ خوله‌كه‌ ووتی‌ بڕیار دراوه‌ كه‌ له‌ به‌رواری‌ 1 ی‌ مانگی‌ ئازاری‌ 2024 یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ ده‌ست پێبكات و پاشان و دوایی‌ گه‌یشتنی‌ هه‌شت تیم به‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ واده‌ی‌ ئه‌و قۆناغه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق دییاری‌ ده‌كرێت .


PM:04:26:16/01/2024




ئه‌م بابه‌ته 3356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌