پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئاماده‌كاری تیمی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له وه‌رزێكی نوێ و بۆ وه‌رزێكی نوێ به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له درێژه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ به‌شداری له خولی لاوانی یانه پیشه‌گه‌ره‌كان ، پێشمه‌رگه‌ی سه‌وز پۆش میوانداریان له لاوانی یانه‌ی سیروانی نوێی هاوشاریان كرد .
له‌و یارییه‌دا كه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 24 ی 1 ی 2024 به‌ڕێوه چوو تێیداو له دوایی ئاست به‌رزی پێشمه‌رگه‌كان و جێگیری پلانه‌كانی سۆران سه‌لیمی ڕاهێنه‌ر توانیان سه‌ركه‌وتووبن پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ براوه‌بن .
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی یاری و له گێمی یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌كان ده‌ست پێشخه‌ر بوون له تۆماركردنی گۆڵ و له‌و گێمه‌دا و له ڕێگه‌ی یاریزانان ، ڕه‌هه‌ند غه‌فور به دوو گۆڵ و له خوله‌كه‌كانی 10 و 15 دا و له هه‌مان گێم ، ڕابه‌ر جه‌مال له خوله‌كی 30 دا گۆڵی سێهه‌می تۆمار كردوو ئه‌نجامی ئه‌و گێمه به‌و شێوه‌یه و به 3 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی لاوانی پێشمه‌رگه كۆتایی هات .
ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌م و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان ، دووباره سامی سه‌عید توانی له خوله‌كی 55 گۆڵی چواره‌می یانه‌كه‌ی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تۆمار بكات و هه‌رچی له خوله‌كی 65 بوو كاربین محه‌مه‌د تاكه گۆڵی لاوانی سیروانی نوێی تۆمار كرد و ئه‌نجام به‌و شێوه‌یه و به 4-1 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی لاوانی پێشمه‌رگه‌ی شاری ڕۆشنبیران و بیرمه‌ندان كۆتایی هات .
جێگه‌ی باسه ئاماده‌كاری لاوانی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداریانه له خولی پیشه‌گه‌رانی لاوانی یانه‌كانی عێراق كه بڕیاره یارییه‌كانی له ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتی داهاتوو ده‌ست پێبكات .