پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئەکادیمیای CCPA بە سپۆنسەری کۆمپانیای ئاسیا بۆ به‌رهه‌م هێنانی ڕۆن ڤێستیڤاڵێكی له ژێر ناونیشانی ( نمونه‌یی و پێكه‌وه ژیان ) بۆ ته‌مه‌نه‌كانی 2011 ، 2012 و 2013 ، 2014 ئه‌نجام دا .
له‌و ڤێستیڤاڵه‌دا كه هه‌ریه‌ك له فێرگه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، ئاری ، لیسته‌ر و CCPA ) به‌شدار بوون تێیداو دوایی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی سه‌رئه‌نجام له هه‌ردوو ئاسته‌كه‌دا فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به به‌شداری فێرگه‌ی پێشمه‌رگه له چالاكییه دۆستانه‌كاندا ، فه‌رمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت دواو ووتی ، فێرگه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی چڕ و به‌رده‌وام مه‌شقه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و هه‌ربۆیه بۆ گرنگی دانی زیاتر و بره‌و دان به ئاستی فێرخوازانمان به‌شداری له ته‌واوی چالاكییه دۆستانه‌كاندا ده‌كه‌ین تا ئاستی ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی پێیان ده‌گه‌یه‌نین به‌ره‌و پێش بچێت و به‌شداریشیان له‌و یاریانه‌دا ده‌بێته هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ریان له نێو یاریگه‌دا كه ئه‌وه‌ش له دوا ڕۆژدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گرنگی خۆی ده‌بێت و فێرگه‌كه‌مان ده‌بێته قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی چه‌ندان یاریزان بۆ ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان ، لاوان و پێشكه‌وتوان .
فه‌رمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه جێگه‌ی ستایش و ده‌ست خۆشیه كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خول و پاڵه‌وانێتیی و ڤێستیڤاڵه كورت خایهنانهی كه ده‌بێته مایه‌ی سود گه‌یاندن به یاریزانانمان .