پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی وه‌رزی نوێی به ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی نایاب ده‌بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و یه‌كێتییه‌كه بڕیاری داوه له به‌رواری 14 تا 17 ی مانگی شوباتی 2024 كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی كه خۆی له حه‌وت جه‌وله ده‌بینێته‌وه به‌ڕێوه به‌رێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه كه بۆ یانه نایابه‌كانی عێراقه ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌و یه‌كێتییه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ده‌ست پێكی چالاكییه‌كانی ساڵی 2024 به‌ڕێوه چوونی پاڵه‌وانێتیی شه‌تڕه‌نجی یانه نایابه‌كانی عێراق ده‌بێت كه تێیدا 14 یانه به‌شداری ده‌كه‌ن .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یه‌كێتیه‌كه‌یان بڕیاری داوه له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی 7 جه‌وله به‌ڕێوه بچێت و دواتر و له كۆبونه‌وه‌ی دووه‌م كه یارییه‌كانی له مانگی داهاتوو ده‌بێت 6 جه‌وله‌ی كۆتایی ئه‌نجام بده‌ن .
ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق ڕونكردنهوهی زیاتری به پێشمه‌رگه سپۆرت دا‌و ووتی ، له‌م وه‌رزه‌دا یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق بڕیاری داوه كه ههرتیمێك له 14 یاریزان پێك بێت كه خۆی له حه‌وت یاریزانی پێشكه‌وتوانی كوڕان و 2 كچه یاریزان و 2 یاریزانی خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ و 2 یاریزانی خوار 14 ساڵ ده‌بێت و یاریزانی كۆتایش ئاره‌زومه‌ندانه به‌شداری ده‌كات كه خۆی له كچێكه بیرمه‌ندێك یاخود خوار 20 ساڵ یان 14 ساڵ ده‌بینێته‌وه .
هه‌ر سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه چوونی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه كه چاوی میدیاكانی عێراقی له‌سه‌ر ده‌بێت ئه‌سعه‌د ووتی ، شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و هۆڵی هۆتێل ئه‌نته‌ر میوانداری له یارییه‌كان ده‌كات و یانه‌كانی ( كاره‌با ، ئیتیصالات ، پێشمه‌رگه ، خانزاد ، حه‌شد الشعبی ، الهدف ، سه‌ماوه ، قادسیه ، مهندسین ، بعقوبه ، القیساره ، الفكر ، سه‌رچنار و صمود ) تێیدا به‌شدار ده‌بن .