بێچووه‌ شێره‌ پێشمه‌رگه‌كان دۆستانه‌ له‌ بێچوه‌ شێرانی‌ ڕانیه‌ یان برده‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ سه‌ر به‌ فێرگه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان قۆناغی‌ هه‌شت تیمی‌ ، بێچوه‌ شێرانی‌ فێرگه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چڕ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ ده‌ست پێكرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 6 ی‌ شوباتی‌ 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ خۆیاندا له‌ ناوچه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ ، میوانداریان له‌ بێچوه‌ شێرانی‌ فێرگه‌ی‌ یانه‌ی‌ ڕانیه‌ كرد كه‌ به‌ هه‌مان مه‌به‌ست ئاماده‌كاری‌ بۆ ئه‌و خوله‌ ده‌كه‌ن .

ئه‌مه‌و له‌و یارییه‌ دۆستانه‌یه‌دا و دوای‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رز ، بێچوه‌ شێره‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌وز پۆشه‌كان توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ گۆڵێكی‌ یه‌كلایه‌نه‌ بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن .

ئاماده‌كاری‌ تیمی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره‌ له‌و ئاماده‌كاریه‌ فه‌رمیانه‌ی‌ دا چه‌ند یاریه‌كی‌ دۆستانه‌ ئه‌نجام بدات .

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌ بۆكردنه‌ له‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ فێرگه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م تیمه‌كانی‌ ( ئاشتی‌ ، باوه‌نور ، هه‌ولێر و ڕانیه‌ ) به‌شدارن و هه‌رچی‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌مدایه‌ تیمه‌كانی‌ ( بروسك ، شێروانه‌ ، پێشمه‌رگه‌ و په‌یام ) به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن و یارییه‌كانیش له‌ به‌رواری‌ 1 ی‌ مانگی‌ داهاتوو له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن .



PM:09:30:06/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 2496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌