پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌ی فه‌تات نینوی به‌شداره له پاڵه‌وانێتی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی .
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌كانی عه‌ره‌ب ، كچانی یانه‌ی فه‌تات نینوی به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز ئاماده‌كاری كردوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گه‌یشتنه شاری شاریقه له ولاَتی ئیمارات .
ئه‌مه‌و له نێو پێكهاته‌ی یانه‌كه ، پێنج كیژه یاریزانی پاڵه‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیان پشكی شێریان هه‌بێت و تیمی كچانی یانه‌ی ناوبراو به‌هێز بكه‌ن .
سه‌باره‌ت به بانگێشت كردنی كچانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ڕونكردنهوهی زیاتری دا و ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه خاوه‌ن نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كانی عێراقه له یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان و خۆش به‌ختانه‌ش توانیمان پێنج كیژه یاریزانی یانه‌كه‌مان ببنه پاڵپشت بۆ تیمی كچانی یانه‌ی فه‌تات نینوی كه به‌شدارن له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌بی .
نزار ووتیشی له ئێستادا هه‌ریه‌ك له یاریزانانمان ( چاوان به‌هادین له یاری سێ باز و یه‌ك باز و مریه‌م عه‌بدول حه‌مید له یاری یه‌ك باز و بازی به‌رز و مه‌یس مه‌هدی حسن له یاری 100 و 200 مه‌تر سه‌ربه‌ست و به‌نین له یاری سوباعی و دیانه له یارییه‌كانی 5000 هه‌زار و 1500 مه‌تر ) به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كه‌ن .
جێگه‌ی باسه بڕیاره یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی له به‌رواری 8 تا 11 ی شوباتی 2024 به‌رده‌وام بێت .