پێشمهرگه سپۆرت -
مێسی بەهۆی تۆپی ئاڵتونی هەشتەمەوە دەیەوێت یارمەتی بەرشەلۆنە بدات .
بەپێی تۆڕی جیهانی "گۆڵ"، مێسی بڕیاریدا هەشتەمین خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی کە چەند مانگێک لەمەوبەر بەدەستی هێنابوو، لە مۆزەخانەی بارسا دابنێت .
گۆڵ دەڵێت لەبری ئەوەی خەڵاتەکە بهێڵێتەوە یان بیبەخشێتە پاریس سانجێرمان چونكە لەگەڵ ئەو یانەیە بە دەستی هێناوە، مێسی هەڵبژاردووە بیبەخشێتە مۆزەخانەی بەرشەلۆنە، بۆ ئەوەی لەگەڵ ٧ تۆپەکەی تردا نمایش بکرێت .