پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو یاریگه و هانده‌رانی خۆی دا ، لاوانی پێشمه‌رگه توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 9 ی ئازاری 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی ، تیمی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداریان له لاوانی یانه‌ی زاخۆی ده‌لال كرد .
ئه‌و یارییه له جه‌وله‌ی سێهه‌می خولی پیشه‌گه‌رانی عێراق بوو تێیداو له‌سه‌ره‌تاوه كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و چه‌ندین هێرشی یه‌ك له دوای یه‌كیان بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی میوان كرد بهلاَم به‌هۆی به‌هێزی هێڵی به‌رگری و گۆڵپاریزی یانه‌ی زاخۆ نه‌یان توانی سود له‌و هه‌لانه ببینن ، ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ كۆتاهاتنی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به خاوێنی و به بێ گۆڵ بۆ هه‌ردوو لا له گێمی دووه‌مدا و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی سۆران سه‌لیمی ڕاهێنه‌ری لاوه پێشمه‌رگه‌كان له شێوازی یاریكردنیان توانیان له خوله‌كی 67 و له ڕێگه‌ی یاریزان سامی سه‌عید ه‌وه گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتن و بردنه‌وه و تۆمار بكه‌ن .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی دا توانی شكست به لاوانی دهۆك بهێنێت و هه‌روه‌ك له جه‌وله‌ی دووه‌می یارییه‌كان پشووی بوو ، دواجار و له جه‌وله‌ی سێهه‌مدا شێر ئاسا به بردنه‌وه‌یان له نێو یاریگهكهیاندا دووه‌م سێ خاڵیان به‌ده‌ست هێنا و كۆی خاڵه‌كانیان بۆ شه‌ش خاڵ به‌رز كرده‌وه .