شانزه‌ یانه‌ به‌شداره‌ و پێشمه‌رگه‌كان نوێنه‌رایه‌تی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ن


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ و تیروپشكی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ ئه‌نجام دا .

له‌ شاری‌ به‌غداد و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یه‌كێتییته‌كه‌ی‌ دا و پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 19 ی‌ ئازاری‌ 2024 ، لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق به‌ به‌شداری‌ نوێنه‌ری‌ شانزه‌ یانه‌ و له‌ نێویاندا پێشمه‌رگه‌ ، تیروپشكی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ ئه‌نجام دا .

له‌و كۆبونه‌وه‌یدا كه‌ ، ئه‌نتۆنیۆ رویز ، ی‌ پسپۆڕ له‌ ئاسته‌ ته‌مه‌نییه‌كان له‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ لالیغا ئاماده‌ی‌ بوو ، بڕیار درا كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا ، یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق خولێكی‌ ئاست به‌رز بۆ ته‌مه‌نه‌كانی‌ خوار 15 ساڵ ئه‌نجام بدات ، هه‌روه‌ك بڕیار درا كه‌ یانه‌كانی‌ به‌شداری‌ دابه‌شی‌ سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه‌ بكرێت و له‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ داهاتوو 22 ی‌ ئازاری‌ 2024 یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ ده‌ست پێبكات .

ئه‌مه‌و تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌كات له‌ خوله‌كه‌ كه‌وته‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێهه‌م و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی‌ ( زاخۆ ، هه‌ولێر ، دهۆك ) یاری‌ ده‌كه‌ن .

جێگه‌ی‌ باسه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م تیمی‌ یانه‌كانی‌ ( نه‌فت ، قوه‌ جه‌ویه‌ ، كه‌ربه‌لا ، كاره‌با و كه‌رخ ) یاری‌ ده‌كه‌ن و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌میشدا یانه‌كانی‌ ( مه‌ركه‌ز الموهبه‌ ، ته‌ڵه‌به‌ ، ئه‌مانه‌ به‌غداد ، زه‌ورا و حدود ) ڕكابه‌ره‌ن و كۆمه‌ڵه‌ی‌ چواره‌م كه‌ دوا كۆمه‌ڵه‌ ده‌بێت خۆی‌ له‌ یانه‌كانی‌ ( نه‌فت میسان و مینا ) ده‌بینێته‌وه‌ .


PM:08:55:19/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 2620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌