پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی خولی لاوانی سوپه‌ری یانه‌كانی عێراق درێژه‌ی ده‌بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له جه‌وله‌ی شه‌شه‌می یارییه‌كانیدا ، تیمی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی زانكۆ له شاری سلێمانی ده‌بنه میوانی لاوانی یانه‌ی نه‌ورۆز ی هاوشاریان .
یارییه‌كه له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 29 ی ئازاری 2024 به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو كوڕانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و یاریه‌یان ته‌واوی ئاماده‌كاریان ئه‌نجام داوه .
ئه‌مه‌و له هه‌مان ڕۆژدا پێنج یاری دیكه ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌رچی ته‌واوكاری یارییه‌كانی دیكه‌ی خوله‌كه ده‌بێت له جه‌وله‌ی شه‌شه‌مدا له ڕۆژی شه‌ممه 30 ی ئازاری 2024 به‌ڕێوه‌ده‌چن به‌م شێوه‌یه .