فێرگه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕكابه‌رن له‌ پاڵه‌وانێتی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ سلێمانی‌ دا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ سلێمانی‌ به‌ هاوكاری‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ یانه‌ و فێرگه‌كانی‌ سنوره‌كه‌ی‌ به‌ به‌شداری‌ 65 یاریزان بۆ ئاسته‌ ته‌مه‌نییه‌كانی‌ كوڕان و كچان ڕێك خستووه‌ و تێیداو فێرگه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ڕكابه‌ریه‌كی‌ به‌رچاویان هه‌بێت و به‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌یان چه‌ندین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .

سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا هه‌ردی‌ ئه‌حمه‌دی‌ ڕاهێنه‌ری‌ فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، یارییه‌كانی‌ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ به‌ شێوه‌ی‌ خول له‌ شه‌وانی‌ مانگی‌ پیرۆزی‌ ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕێوه‌ ده‌چن ، هه‌روه‌ك هه‌ردی‌ ئاماژه‌ی‌ پێكرد كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ شه‌وانی‌ پێنج شه‌ممان ده‌بێت .

سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری‌ تیمه‌كه‌یان ڕاهێنه‌ری‌ فێرگه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ووتی‌ ، یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕكابه‌رن بۆ گه‌یشتنیان به‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین و توانیومانه‌ چه‌ندین یاری‌ به‌هێز به‌رینه‌وه‌ .

هه‌روه‌ك ووتیشی‌ سوپاسی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م پاڵه‌وانێتیانه‌ و پاڵپشتی‌ یانه‌كه‌یانی‌ به‌رز نرخاند كه‌ هاوكاریان بوون .


PM:03:12:02/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌