پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوای كۆتاهاتنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی هه‌ژده‌ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی له پیێشه‌نگی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بمێنێته‌وه .
له جه‌وله‌ی هه‌ژده‌ی یاریه‌كاندا ، كوڕانی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگهكهیاندا بونه میوانی یانه‌ی ئیتیصالات و دوای ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون و به خاڵێك یاریگه‌یان جێهێشت و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كان توانیان كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 33 خاڵ زیاد بكه‌ن و له لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بمێننه‌وه .
ئه‌مه‌و یانه‌ی كه‌رمه به 31 خاڵ دووه‌مه و هه‌روه‌ك مه‌صافی جنوب به 28 خاڵه‌وه پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی گرتووه .
ته‌واوی ئه‌نجامی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی هه‌ژده و ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و خشته‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی نۆزده له پێشمه‌رگه سپۆرته‌وه ببینن .