پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی ئه‌وه‌ی له جه‌وله‌ی 20 ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كان چاوه‌ڕوان بوو توانی به ئه‌نجامه‌كانی ڕابردووی له لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به 34 خاڵ بمێنێته‌وه .
له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م و یانه‌ی الكرمه ش به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی پێشمه‌رگه و بهلاَم به‌هۆی هه‌ژماركردنی یاری نێوان هه‌ردوو یانه له دوو قۆناغی یارییه‌كانیاندا دووه‌مه .
له یارییه‌كانی دا یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 2-2 گۆڵ و له یاریگه‌ی خۆی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی الكرمه یه‌كسان بوو هه‌روه‌ك له یاری چوونی توانی به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وهلاَم سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تۆمار بكات و به‌و ئه‌نجامانه‌ش پێشمه‌رگه‌كان لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندیان به‌رنه‌دا .
ئه‌مه‌و یانه‌ی ناصریه 30 خاڵی هه‌یه و سێهه‌مه و پله‌ی چواره‌میش بۆ مه‌صافی جنوبه به 29 خاڵ .
ته‌واوی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه :