پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوا یاری له قۆناغی پالاَوتن له خولی پیشه‌گه‌رانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینی 24 ی ئایاری 2024 و به ئه‌نجام دانی 14 یاری جه‌وله‌ی 14 ی خولی پیشه‌گه‌رانی لاوانی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه بچێت و له‌و جه‌وله‌یه‌دا لاوه پێشمه‌رگه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌یان و له‌سه‌ر یاریگه‌ی غاز شیمال ده‌بنه میوانی لاوانی یانه‌ی ناوبراو .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریه‌یان كه ده‌بێته دوا یاری قۆناغی دووه‌می خوله‌كه بۆ تیمه‌كه‌ی لاوانی پێشمه‌رگه وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له سه‌ره‌تای خوله‌كه‌وه لاوانی یانه‌كه‌مان به ئاست و ئه‌نجام توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن له ته‌واوی یاریه‌كانیان نمایشێكی سه‌رنج ڕاكێشی به‌رزیان پیشان دا بهلاَم له یارییه‌كانی نزیك له كۆتاییه‌كانمان به‌هۆی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك له نێو یارییه‌كانمان وه‌ك پێویست ئاستی خۆمان پیشان نه‌دا هه‌ربۆیه بۆ ئه‌م یاریه‌مان ده‌مانه‌وێت به ئاستێكی به‌رزه‌وه بچینه‌وه نێو یاریگه و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین تا بگه‌ینه یارییه‌كانی قۆناغی داهاتووی خوله‌كه .
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كان :