پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگار دار بوون و هه‌واڵ پرسین له باری ته‌ندروستی خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامی لیژنه‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ، كچانی تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وانی ئه‌و یارییه له‌سه‌ر ئاستی ولاَت سه‌ردانی ده‌كه‌ن و چه‌پكه گوڵی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن .
هه‌ریه‌ك له یاریزانانی تیمی كچانی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه خاتوو ( چراخان جه‌عفه‌ر ، سانا سه‌ربه‌ست ، لانه كامه‌ران ، هه‌نی محه‌مه‌د و له‌نێ محه‌مه‌د ) سه‌ردانی خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین یان كردوو هیوای زوو چاك بونه‌وه‌یان بۆ خواست كه له ئێستادا باری ته‌ندروستی ناجێگیره .
خاتوو چراخان جه‌عفه‌ر یاریزانی تیمی كچانی كاراتێی یانه‌كه به ناوی خۆی و ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران و ته‌واوی یاریزانانه‌وه هیوای خواست كه خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی كه توانیویه‌تی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له نێو وه‌رزشی عێراق دا هه‌بێت و خزمه‌تێكی به‌رچاو به ژێر خانی وه‌رزشی ده‌كات به تایبه‌ت وه‌رزشی خانمان و وه‌رزشكاران یان و وه‌ك هه‌میشه چاو‌دێر بووه و هاوكاری كردوون له ته‌واوی ئه‌و پاڵه‌وانێتی و خولانه‌ی ئه‌نجام دراوه .
ئه‌و یاریزانه‌ی تیمی كچانی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕۆڵی خاتوو له‌یلا محه‌مه‌دی به‌رز نرخاند كه له پاڵه‌وانێتی ئۆڵمپیادی عه‌ره‌بی دا هاوكارییه‌كی ته‌واوی تیمی كچانی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بووه و خوازیار بوو كه بتوانن پێكه‌وه به‌شداری له چالاكی و پاڵه‌وانێتیه وه‌رزشییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا بكه‌ن .
دواتر خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین وێڕای به‌خێرهێنا له كچه پاڵه‌وانه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی كردن كه سه‌ردانیان كردووه و ووتیشی من خۆم له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئه‌ندامێكی یانه‌ی پێشمه‌رگه بووم و خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم كه تیمه جیاوازه‌كانی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ هه‌میشه له لوتكه‌دا بیان بینین و ڕۆڵی یانه‌كه‌شی به‌رز نرخاند كه هه‌میشه پاڵپشتی وه‌رزشی كچان و ژنان یان كردووه .
له كۆتای ئه‌و سه‌ردانه‌شیاندا كچانی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه چه‌پكه گوڵی ڕێزلێنانیان پێشكه‌ش به خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین ی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق كرد و به چركاندنی وێنه‌ی یادگاری كۆتایی به‌و میواندارییه هات .