پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی بۆكسێنی یانه‌كانی عێراق و به‌ده‌ست هێنانی نازناوی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 9 ی ته‌مووزی 2024 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له ستافی ڕاهێنه‌ران و یاریزانی پاڵه‌وانی بۆكسێنی عێراق زوبێر ساڵح .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له یاریزانی پاڵه‌وان زوبێر ساڵح ڕایگه‌یاند كه داهاتووی یاری بۆكسێن له شاری سلێمانی ده‌بێت و ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی كه یانه‌كه‌مان په‌روه‌رده‌ی ده‌كات نه‌وه‌ی ئه‌و داهاتووه ده‌بن .
حاكم مه‌حمود ووتیشی ، زوبێر ساڵح و هاوڕێكانی له پاڵه‌وانێتی ئاسیا و جیهانیشدا ده‌توانن ئه‌نجامی كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنن به‌و مه‌رجه‌ی متمانه‌یان به خۆیان و ئاسته‌كه‌یان هه‌بێت چونكه ئه‌و یاریزانانه‌ی كه دێنه به‌رامبه‌ریان و ده‌بنه ڕكابه‌ریان هیچیان له‌مان زیاتر نابن .
له درێژه‌ی وته‌كانی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی به گه‌رمی ده‌ستی ماندوو بوونی هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر ( بڵند مه‌حمود صاڵح عه‌لی ) ده‌گوشین كه هاوكاری ته‌واوی ئه‌م یاریزانه تازه‌پێگه‌یشتوانه‌ن و ماندووبوونی ئه‌وان ئاستی یاریزانه‌كانمانی گه‌یاندۆته ئه‌مڕۆ .
له كۆتایشدا خه‌لاَتی یاریزان زوبێر ساڵح ی كردوو هیوایی سه‌ركه‌وتنی له پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتووش بۆ خواست .