پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له میانی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی قۆناغی شانزه‌ی خولی لاوانی یانه‌كانی عێراق كه یارییه‌كانی له شاری سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه و له یاری نێوان یانه‌كانی نه‌فتی به‌سرا و كه‌ربه‌لا و دوای كۆتاهاتنی ئه‌و یارییه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی نه‌فت به‌سرا به ئه‌نجامی 3 گۆڵی بێ وه‌لاَم باشترین یاریزانی یارییه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن دیاری كرا له یانه‌ی نه‌فت به‌سرا و خه‌لاَتی باشترینی پێبه‌خشرا .
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 12 ی ته‌مووزی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی و له یاری نێوان یانه‌كانی نه‌فت به‌سرا و كه‌ربه‌لا متمانه‌ی باشترین یاریزانی ئه‌و یارییه به‌خشرایه ( حه‌یده‌ر وسام ) له یانه‌كه‌ی به‌سراو خه‌لاَتی باشترینی له‌لایه‌ن ، حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد ی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌وه پێ به‌خشرا .
ئه‌مه‌و له وته‌یه‌كدا جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند كه یانه‌كه‌یان وه‌ك هه‌میشه یاریگه‌كانی كراوه‌یه‌و هاوكارده‌بن بۆ به‌ڕێوه چوونی ته‌واوی ئه‌و خول و چالاكیانه‌ی له شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چێت .
ووتیشی ئه‌نجام دانی خولی لاوانی یانه‌كانی عێراق له شاری سلێمانی واتای كرانه‌وه‌ی وه‌رزشه به ڕووی شاره‌كه‌مان و هیواداریشین توانیبێتمان به‌ردێك له‌سه‌ر به‌ردێك دابنێن و خزمه‌تێكی بچوكی شاره‌كه‌مان كردبێت تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه ڕووی جوانی شاری سلێمانی خۆشه‌ویستیمان بۆ وه‌رزش پیشانی ته‌واوی یانه‌كانی عێراق بده‌ین .