سكرتێری‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ خه‌لاَتی‌ باشترین یاریزان ده‌كات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د
 
دوای‌ كۆتاهاتنی‌ یاری‌ نێوان یانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و قاسم له‌ چوارچێوه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ لاوانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق قۆناغی‌ 16 ، ده‌سته‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دیاری‌ كردنی‌ باشترین یاریزانی‌ ئه‌و یاریه‌ متمانه‌ی‌ به‌خشییه‌ ( بادینان ئه‌حمه‌د ) له‌ تیمی‌ لاوانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ توانی‌ له‌و یاریه‌دا ئاستێكی‌ به‌رز پیشان بدات و هاوكارێكی‌ سه‌ره‌كی‌ بوو بۆ پیشان دانی‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ تیمه‌كه‌ی‌ له‌ یارییه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ قاسم پیشان یان دا .

ئه‌مه‌و خه‌لاَتی‌ باشترین یاریزانی‌ یارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز ( م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ) ی‌ سكرتێری‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌خشرایه‌ بادینان و هه‌روه‌ك پیرۆزبایی‌ له‌ یاریزانی‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانیان كرد كه‌ توانی‌ ئاستێكی‌ به‌رزی‌ هونه‌ری‌ پیشان بدات .

جێگه‌ی‌ باسه‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌و یارییه‌دا به‌ بێ‌ گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ قاسم یه‌كسان بوون و به‌و ئه‌نجامه‌شی‌ كۆی‌ خاڵه‌كانی‌ بۆ 4 خاڵ له‌ دوو یاری‌ دا به‌رز كرده‌وه‌ .



PM:09:22:13/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 1332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌